لە هەولێر ... ئینستیوتی فەرەنسی بەرهەمێکى نوێى هونەرى پێشکەشکرد
لە هەولێر ...
ئینستیوتی فەرەنسی بەرهەمێکى نوێى هونەرى پێشکەشکرد
ئێواەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.6.26، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و یان برێم، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، بەبۆنەی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆلۆمپیاد و پارائۆلۆمپیکی پاریس، بەرهەمێکی نوێى هونەرمەند "وەلید سیتی" لە ئینستیوتی فەرەنسی پێشکەشکرا.
پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند، هیوای سەرکەوتنى لە کارە هونەرییەکانى بۆ خواست.