هه‌ولێر.. یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
هه‌ولێر.. یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-6-2024، بە ئامادەبوونی هەریەک لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دکتۆر سەرباز نەجیب نوێنەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کارزان هادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاوی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی و ئەندازیاران، لەژێر درووشمی گرینگی ڕۆڵی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەجێبەجێکردنی سیسته‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی شاروشارۆچکەکان، یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی وگەشتوگوزار لە گووتەیەکدا ئامانج و مەبەستەکانی کۆنفرانسەکەی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمە یەکەم کۆنفرانسە لەبواری نەخشەدانان و ئاوه‌دانی لەمێژووی وەزارەتی شارەوانی، وه‌ك به‌شێك له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
راشیگه‌یاند، كاركردن بۆ بایه‌خدان به كولتوور و ناسنامه‌ی میللیی نیشتمانی و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ قوتابخانه باوه‌كانی نه‌خشه‌دانان و به‌كارهێنانی نه‌قش و هونه‌ره‌كانی كۆن و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی له كاره ته‌لارسازییه‌كان، به‌شێكن له ئامانجه‌كانی كۆنفرانسه‌كه.
پاشان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك ئاماژه‌ی به دیدگا و ڕوانگەی سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی بۆ بابەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌م پرسه لە ئەولەویەت و کاری لەپێشینه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه.
داواشیکرد، ناوچەی بەفرەزۆنی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له راسپارده و پێشنیازه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه له‌به‌رچاو بگیرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بابه‌تی پشتێنەی سەوزی شاری هه‌ولێر و برەوپێدان به بابه‌تی سه‌وزایی و ژینگه بخرێتە بەرنامە و کارەکانی کۆنفرانسەکە.
باسی لەپرسی لافاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای کرد و رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌م پرسه به گرنگییه‌وه لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
دەستخۆشیشی لە رێکخەرانی کۆنفرانسەکە کرد و داوایكرد ئەنجام و راسپاردەکانی بۆ داهاتووی نەخشەدانانی ئاوەدانی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به گشتیی بەهێند وەربگیرێن.