سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی باوکی ئوسامە نوجەیفی كرد
سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی باوکی ئوسامە نوجەیفی كرد
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمیی خۆی، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولعەزیز نوجەیفی)ی باوکی ئوسامە نوجەیفی کرد لە مزگەوتی (جەلیل خەیات)ـی شاری هەولێر.
لە پرسەکەدا کە هەریەک لە مەلامستەفا مەسعود بارزانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیەکان ئامادەی بوون، وێراى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى به خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هيوایان خواست خوداى مه‌زن گيانيانى خولێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.