پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان کرد
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 1-7-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە دڵشاد قادر خۆشناو سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان و بەرپرسان و ئەندامانی لقی هەولێر و دهۆکی کۆمەڵەکە کرد.
لەدیدارێکدا پارێزگاری هەولێر تەواوی هاوکاری و ئامادەیی و هەماهەنگییەکانی پارێزگای بۆ کۆمەڵەکە و ئەندامانی نیشاندا، ڕۆڵی ئەوانیش لەنیو کایەکانی کۆمەڵگە بەرز نرخاند.
هەروەها پارێزگاری هەولێر ئامادەیی تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی سنووری پارێزگای هەولێری بۆ خزمەتی کۆمەڵەکە نیشاندا.
لەلایەن خۆشییەوە سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ستایشی هەوڵ و هاریکارییەکانی پارێزگاری هەولێری بۆ کۆمەڵەکەیان کرد و ڕۆڵ و کارەکانی پارێزگاری بەرز نرخاند.