پارێزگاری هه‌ولێر یانه‌ی وه‌رزشی زانكۆی جیهانی خه‌ڵاتكرد
پارێزگاری هه‌ولێر یانه‌ی وه‌رزشی زانكۆی جیهانی خه‌ڵاتكرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1-7-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا پێشوازی له تیمی یانه‌ی وه‌رزشی زانكۆی جیهان كرد.
له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی تۆپی پێی زانكۆی جیهان بۆ خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر خه‌ڵات و رێزلێنانیان پێشكه‌ش به ستاف و یاریزانانی یانه‌كه كرد و به‌بۆنه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان پیرۆزباییانی لێ‌كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌میشه پاڵپشتی بزاوتی وه‌رزشی ده‌كات و پشتگیریی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، وه‌رزش هۆكارێكی دیكه‌ی ناساندنی میلله‌تانه و گه‌لی كوردیش له هه‌وڵه‌كانی بۆ بره‌ودان به وه‌رزش و گرنگیدان به تواناكانی لاوان هه‌نگاوی باشی ناوه.