هه‌ولێر.. پێشوازیكردن له‌ تیمێكی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان

هه‌ولێر.. پێشوازیكردن له‌ تیمێكی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان

هه‌ولێر.. پێشوازیكردن له‌ تیمێكی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2-7-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌ تیمێكی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ شاخه‌وانی یه‌كێكه‌ له‌ وه‌رزشه‌ جیهانییه‌كان، خۆشحاڵین كه‌ له‌ كوردستانیش ئه‌و وه‌رزشه‌ په‌ره‌ ده‌سێنێت و بره‌وی پێده‌درێت.
هاوكات ستایشی كاروچالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی بۆ داواكارییه‌كان گرت و ته‌واوی پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێری بۆیان دووپاتكرده‌وه‌.
پارێزگاری هه‌ولێر رۆڵی شاخه‌وانانی كوردستانی له‌ ناساندنی شاخه‌كانی كوردستان به‌رز نرخاند، كه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر بزاوتی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
هاوكات رۆڵی شاخه‌وانانی له‌ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ و پاراستنی سرووشتی هه‌رێمی كوردستان و هاندانی هاووڵاتییان و گه‌شتیاران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ و زبڵ و خاشاك له‌ دوای كۆتاییهاتنی گه‌شت و سه‌یرانییان خسته‌ روو.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ تیمی فیدراسیۆنی شاخه‌وانانی كوردستان سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد، بۆ پاڵپشتی و هاوكاری به‌رده‌وامیان بۆ شاخه‌وانان و ئاسانكاریكردن بۆ سه‌رخستنی گه‌شته‌كانیان.