هه‌ولێر.. به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 15 ملیار دینار چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام ده‌درێن
هه‌ولێر.. به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 15 ملیار دینار چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام ده‌درێن
ئه‌مڕۆ 3-7-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گرنگیدانه به خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 15 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان و فیدڕاڵ و به پێی ئه‌و پشكه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ولێر دیاریكراوه، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له ئێستادا حه‌وت ملیار دینار بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له قۆناغی دووه‌میشدا به‌منزیكانه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه له كۆمه‌ڵێك سێكته‌ر جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێن و پێكهاتوون له دروستكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی و قوتابخانه و بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو و رێگه‌و بانه‌كان و چه‌ند پێویستییەکی دیكه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌وروبه‌ر و گونده‌كان زیاتر ده‌خرێنه نێو پلانه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه.