بە گوژمەی زیاتر لە (50 ملیۆن دینار) پڕۆژەی پەرەپێدانی شەڵتەر لە ژێر جێبەجێکردن دایە
بە گوژمەی زیاتر لە (50 ملیۆن دینار) پڕۆژەی پەرەپێدانی شەڵتەر لە ژێر جێبەجێکردن دایە
پرۆژەی پەرەپێدانی شەڵتەری ئاژەڵانی بێلانەی هەولێر، بە گوژمەی نزیکەی( 55 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بەسەرپەرشتی ئەندازیارانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە ژێر جێبەجێکردن دایە.
کە پێکهاتووە لە شەقامێکی قیر بەدرێژیی (400) مەتر وە 3 مەتر پانی، دروست کردنی 400 خانوی کۆلیت، دروستکردنی 6 کەپری 6x6 بۆ سێبەر، لەگەل دروستکردنی 5 حەوزی ئاو بۆ فێنکردنەوەی ئاژەڵەکان لە وەرزی گەرما و کۆنکریت کردنی گۆرەپانێک بۆ دانانی خواردنی ئاژەڵەکان و پاراستنی ژینگەی ناو شەڵتەرەکە.