شاندێکی حکومەتی هەرێم، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت، سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد

شاندێکی حکومەتی هەرێم، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت، سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد

شاندێکی حکومەتی هەرێم، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت، سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد

ئەمشەو سێشەمە 2024.7.16، هەریەک لە شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بەمەبەستی پرسین لە ڕەوشی تەندروستی، سەردانی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد.

لە سەردانەکەیاندا، وێڕای گەیاندنى سڵاوى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە بە بەردەوام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پەرۆشانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە سەر هێڵ بووە بۆ چارەسەرکردنی بەڕێزیان، لە ڕەوشی تەندروستیان پرسی و هیوای تەندروستیەکی باش و زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست.

جێگەی باسە، چەند ڕۆژێکە بەڕێز ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵبجە، باری تەندروستی ناجێگیربوو و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر نەشتەرگەرییەکی گەورە و سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا.