پاریس.. دیداری نێوان شاندی هەرێم و بەغدا، لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق
پاریس..
دیداری نێوان شاندی هەرێم و بەغدا، لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق
ئەمڕۆ پێنجشهممه 2024.7.25، لە باڵیۆزخانەی عێراق لە پاریسی پایتەختی وڵاتى فەڕەنسا، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕێورەسمى دەسپێکى یارییەکانی ئۆلۆمپیاد و پارا ئۆڵەمپی 2024، پارێزگاری هەولێر و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە پاریس و شاندی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراق و بەشێک لە ڕاوێژکارانی سەرۆککۆمار و شاندی عێراقی، لەگەڵ د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا لە ڕێورەسمى دەسپێکى یارییەکانی ئۆلۆمپیاد و پارا ئۆڵەمپی 2024.
پاشان لەلایەن باڵیۆزی عێراق لەپاریس، نیوەڕۆ خوانێک بۆ ئامادەبووان ڕێکخرا.