فەڕەنسا.. دیداری نێوان پارێزگاری هەولێر و ئەمینداری گشتیی عەمان
فەڕەنسا..
دیداری نێوان پارێزگاری هەولێر و ئەمینداری گشتیی عەمان
ئەمڕۆ پێنجشهممه 2024.7.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پاریسی پایتەختی وڵاتى فەڕەنسا، له پەراوێزى کۆنفرانسى گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا و لە چوارچێوەی ئامادەبوونى لە ڕێورەسمى دەسپێکى یارییەکانی ئۆلۆمپیاد و پارا ئۆڵەمپی 2024، لەگەڵ د. یوسف الشواربە، ئەمینداری گشتیی عەمانی پایتەختی وڵاتی ئەردەن كۆبۆوه.
له دیدارهكهدا، جەخت لە پتەوکردن و گەشەپێدانی زیاترى پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئەردەن و هەولێر و عەمان کرایەوە، هەروەها پارێزگاری هەولێر به فهرمى بانگهێشتى بەڕێزیانی کرد بۆ سهردانیكردنى ههولێرى پایتهختى ههرێمى كوردستان و بەڕێزیشیان بەفەرمى بانگهێشتى پارێزگاری هەولێر کرد بۆ سەردانیکردنى عەمان، وێڕاى ئەوەى هەردولا بە سوپاسەوە پانگهێشتەکەی یەکتریان قبوڵکرد، تەئکیدیان لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا، باس لە دەرفەت ڕەخساندن بۆ کۆمپانیاکانی ئەردەن کرا کە لە ئێستادا ژمارەیەک بڕاند و مارکەى ئوردنى لە هەولێر کاردەکەن، هەروەها گقتوگۆ لە بارەى هەماهەنگى نێوان زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆکانی ئەردەن کرا، پاشان تیشک خرایەسەر ئەو کۆنفرانسەی لە ماوەی ڕابردوو لە هەولێر بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی ئەردەن ئەنجامدرا.