ئیسکان یادی 16ی ئاب بەرز ڕاگیرا
ئیسکان
یادی 16ی ئاب بەرز ڕاگیرا
شەوی 16/8/2024بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو جەماوەرێکی زۆری دۆست و هەڤاڵانی ( پ د ك) بە بۆنەی ڕۆژی مێژوویی 16ی ئاب، بە پاڵپشتی و هەماهەنگی ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و نووسینگەی وەرزشوانانی لقی دووی پارتی (دەستەی هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر ) بە بۆنەی ساڵیادی دامەزاندنی ( پ د ك ) ئاهەنگێکی جەماوەری لە بازاری ئیسکان سازکرد، لەو ئاهەنگەدا چەندین هونەرمەندو گۆرانی بێژی میللی شادیان خستە دڵی جەماوەرو یادەکەیان پیرۆز کرد…