هەولێر … واژۆ کردنی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان- عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆردەنی
هەولێر …
واژۆ کردنی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان- عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆردەنی
ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 25.8.2024 بە ئامادەبوونی بێگەرد تالەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و خالد ئەلحنیفات وەزیری کشتوکاڵی ئۆردەنی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، رێ و رەسمی واژۆ کردنی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان- عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی شانشینی ئۆردەنی هاشمی بەرێوەچوو .
مەبەستی سەرەکی لەو رێ و رەسمە، هاوکاری و پەرەپێدانی کشتوکاڵی هەردوولایە.
لەو میانەشدا، جگە لە نمایشکردن و خستنە رووی شتومەک و خواردەمەنی هەمە جۆری کشتوکاڵی، ئەوە دووپاتکرایەوە کە پێشخستنی شێوازە کشتوکاڵییە مۆدێرنەکان، هاندانی وەرگرتنی تەکنیک و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی مۆدێرن دەتوانێت بەرهەمهێنان و کارایی لە کشتوکاڵدا بەرز بکاتەوە.