هەولێر ... ڕێورەسمى ماڵئاوایی و کۆتایھێنان بە ئەرک و کارەکانى باڵیۆزی ئیتالیا لەعێراق بەڕێورەچوو

هەولێر ... ڕێورەسمى ماڵئاوایی و کۆتایھێنان بە ئەرک و کارەکانى باڵیۆزی ئیتالیا لەعێراق بەڕێورەچوو

هەولێر ...
ڕێورەسمى ماڵئاوایی و کۆتایھێنان بە ئەرک و کارەکانى باڵیۆزی ئیتالیا لەعێراق بەڕێورەچوو

شەوی یەکشەممە 2024.8.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەشداربوو له ڕێورەسمى تایبەت بە ماڵئاوایکردن و کۆتایھێنان بە ئەرک و کارەکانى "ماوریتسیۆ گرێنگانتی" باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و کونسوڵ و نێردەی وڵاتان ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، سوپاسی گەل و حکومەتی ئیتالیای کرد کە پاڵپشتی گەلی کوردستان و پێشمەرگە بوونە و ده‌ستخۆشیى له‌ باڵيۆزى ئیتاڵیا كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌ پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئیتاڵیا لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان ‌و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.

لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتالیا، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگای هەولێر له‌گه‌ڵ کونسڵخانەى وڵاتەکەى لە هەولێر نیشاندا و، هيواى خواست په‌يوه‌ندى و هاريكارى و هاوبه‌شيى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان زياتر به‌ره‌وپێش بچن و کوردستانی وەک دۆستی نزیکی گەلی ئیتالیا وەسف کرد و تەئکیدى لە کاریگەری ھەرێمی کوردستان لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە کردەوە.