پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ئیخلاس دلێمی، پەرلەمانتارى عێراق کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ئیخلاس دلێمی، پەرلەمانتارى عێراق کرد
ئەمرۆ یەکشممە 2024.8.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە ئیخلاس دلێمی، پەرلەمانتارى عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى ناحییەی گوێڕ و قەزایی مەخموور و خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییانی دەڤەرەکە کرا.
لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێزیان، لە بەرامبەر بەرگریکردنی لە خواستی دانیشتوانی ناوچەکە و گەیاندنی داواکارییەکانیان، دڵنیایی کردەوە، ئەوەی لە توانای پارێزگای هەولێر بێت درێغی ناکرێت لە جێبەجێکردنیان.