بە گوژمەی زیاتر لە (7 ملیار دینار)، دەستکرا بە دوا قۆناغی قیڕتاوکردنی ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە "سێریانى زینەتیر تاکو شکارتە"
بە گوژمەی زیاتر لە (7 ملیار دینار)، دەستکرا بە دوا قۆناغی قیڕتاوکردنی ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە "سێریانى زینەتیر تاکو شکارتە"
لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دەستی ئاوەدانی و بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر هاوڵاتییان و ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەشێوەیەکی یەکسان لەسەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکان، دەستکرا بە دوا قۆناغی قیڕتاوکردنی ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە سێریانى "زینەتیر تاکو شکارتە" بە درێژی (23.5 کیلۆمەتر) کە بە گوژمەى ( 7 ملیار و 698 ملیۆن و 562 هەزار دینار) دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
پڕۆژەکە بریتیە لە هەڵگرتنى هەموو ڕێگاکە و ڕاخستنی پێنج چین لە تێکەڵە و ڕاخستنی دوو چین لە بەردی شکاو، پاشان دووبارە فەرشکردنەوەى بە هەردوو چینى قیڕکردنى جۆرى ستابلایزەر و بایندەر.
پڕۆەی قیڕتاوکردنی ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە سێریانى "زینەتیر تاکو شکارتە"، جگەلەوەی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و ڕێگایەکی بازرگانی گرنگە و هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە هەمان کاتدا خزمەتێکی زۆریش پێشکەش بە هاتووچۆی هاوڵاتییانی دەڤەرکە دەکات.