پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق کرد

شەوی چوارشەممە 2024.9.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە " أثير داود الغريری " وەزیری بازرگانی عێراقی فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا، کە فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئامادەی بوو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی بۆ هەولێری پایتەخت نیشاندا و تەئکیدی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی بازرگانی عێراق کردەوە، هەروەها سوپاسی هەوڵی بەڕێزیانی کرد لە پرسی چارەسەرکردنی کێشەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری بازرگانی عێراق، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ پێشوازیی و ئامادەیی خۆشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.