شاندێکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گەیشتە هەولێر
شاندێکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گەیشتە هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.9.7، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و کەمال محمدساڵح، وەزیری کارەبا و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ، پێشوازیانکرد لە شاندێکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بە سەرۆکایەتیی د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و بە بەشداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و شاندێکی یاوەریان.
جێگەی باسە، بڕیارە سبەی یەکشەممە، 2024.9.7، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بارەی مافی دەستووری، شایستەی دارایی و بودجەی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.