سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە بەڕێز (بدر محمود الفحل) پارێزگاری سەلاحەددین و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ڕەوشی گشتیی عێراق و بارو گوزەرانی هاووڵاتیان لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.