پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى ساڵیادى دەستەخوشکی (هەولێر و ناشڤیل) لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ مایەرى ناشڤیل و ئەندامانی بۆردى دەستەخۆشکى هەردوولا کۆبۆوە

پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى ساڵیادى دەستەخوشکی (هەولێر و ناشڤیل) لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ مایەرى ناشڤیل و ئەندامانی بۆردى دەستەخۆشکى هەردوولا کۆبۆوە

پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى ساڵیادى دەستەخوشکی (هەولێر و ناشڤیل) لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ مایەرى ناشڤیل و ئەندامانی بۆردى دەستەخۆشکى هەردوولا کۆبۆوە

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادى بە فەرمی واژووکردنى رێککەوتنامەى دەستەخوشکی نێوان (هەولێر - ناشڤیل) لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ ئۆکۆنێڵ، مایەرى ناشڤیل و پاتیسى کوترێل، سەرۆکى بۆردى دەستەخوشکى و ئەندامانی دیکەى بۆردى دەستەخۆشکى هەردوولا کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر تیشکى خستەسەر گرنگى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکى نێوان هه‌ولێر و ناشڤیل، کە ئامانج لێى بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستانە لە بوارەکانى (کەلتوورى، فەرهەنگى، ئابوورى، گەشتیارى، بازرگانى، وەبەرهێنان)ەوە، بەبۆنەی ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر واژووکردنى ڕێککەوتنامەکەش پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانى هەولێر و ناشڤیل کرد، سوپاسى نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە واشنتۆن و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و هەموو ئه‌و کەس و لایه‌نانه‌شى کرد كه‌ هۆكاربوونه‌ بۆ لە یەکتر نزیکردنەوە و سەرخستنى ده‌سته‌ خوشكی نێوان هه‌ولێر و ناشڤیل.

پارێزگارى هەولێر، ڕاشیگەیاند، "کارەکان لێرەوە دواى واژووکردنى ڕێککەوتنامەکە دەست پێدەکات، وەک پارێزگاى هەولێر وێڕاى پابەندبوونمان بە سەرجەم خاڵەکانى ڕێککەوتنامەکە، خوازیارین پەیوەندییەکانمان لە سەر هەموو ئاستەکان زیاتر بەرەپێش بچێت و پەرەسەندى زیاتر بە خۆیەوە ببینێ".

لە کۆتایشدا بە فەرمى مایەرى ناشڤیل و سەرۆکى بۆردى دەستەخوشکى و ئەندامانی دیکەى بانگهێشتى هەولێرى پایتەختى کرد.

لەلایەن خۆیانەوە، مایەرى ناشڤیل و سەرۆکى بۆردى دەستەخوشکى، وێڕاى پیرۆزبایی خۆشحاڵی خۆیان بەبۆنەى ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر ئەم رێککەوتنە دەربڕی و ئەم کارەیان بە دەستکەوتێکی گرنگ و مەزن زانی و هەروەها ئەمڕۆیان بە رۆژێکی مێژووی وەسفکرد و هیوایان خواست هەولێر و ناشڤیل بەیەکەوە گەشە بکەن و بەرەوپێشەوە بچن.

جێگەى باسە، لە 2023.9.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ئەوکاتەى ناشڤیل، لە مەراسیمێکدا لە شارى ناشڤیل بە ئامادەبوونی نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا و کۆمەڵێک لە کەسایەتی دیکەى سیاسی هەرێم و ئەمەریکا و ژمارەیەکى زۆر لە ڕەوەندی کوردی لەم شارەدا، بە فەرمی رێککەوتنامەى دەستەخوشکی نێوان هەولێر و ناشڤیل واژووکرا، بەم ڕێککەوتنەش هەولێر بووە دەیەمین شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەستەخوشک بوونى لەگەڵ شارى ناشڤیل.