هاوکاریی دارایی سەرۆکى حکومەت، بەسەر دوکاندارانى زیانلێكهوتووی بازاڕەكانی لەنگە و شێخەڵا دابەشکرا
هاوکاریی دارایی سەرۆکى حکومەت، بەسەر دوکاندارانى زیانلێكهوتووی بازاڕەكانی لەنگە و شێخەڵا دابەشکرا
لە سەر فەرمانى ڕێزدار مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بە هاوکاریکردنى دوکاندارانى زیانلێکەوتووی بازاڕی لەنگە و شێخەڵا، ئەمشەو دووشەممە 2024.9.9، بە ئامادەبوونى د.پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگای ههولێر و د.ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم و عیسا ئەحمەد، نوێنەرى نووسینگەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و جێگرانى پارێزگارى هەولێر و نوێنەرى لقى2ى پارتى و قائیمقامى ناوەندى و سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر و بەرێوەبەرانى کاروبارى ناوخۆ و قەیرانەکانى پارێزگا و بەڕێوەبەرى شارەوانى یەک، لە ڕێورەسمێکدا لە دیوانى پارێزگا، هاوکاریی دارایی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەک پشتیوانیەکى كاسبكاران بەسەر دوکاندارانى زیانلێكهوتووی بازاڕەكانی لەنگە و شێخەڵا دابەشکرا و هەر دووکاندارێکی زیانلێکەوتوو بە ( 2 ملیۆن دینار) هاوکاریی کرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ئاماژەى بەوەدا، ئەوەى ئەمڕۆ پێشکەشتان دەکرێت هاوکارى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، بۆیە بە ناوى ئێوە و بە ناوى خۆمانەوە زۆر سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ هاوکارییەکە و پیرۆزباییش لە ئێوە دەکەین، ئومێدەوارین ئەوەى ئەمڕۆ پێتان دەدرێت ببێتە بەشێک لە قەرەبووى ئەو زیانەی کە لێتان کەوتووە.
گوتیشى، "جگە لەو هاوکارییەى ئەمڕۆ پێشکەشتان دەکرێت چەند بڕیارێکى ترمان بۆ هاریکاریکردن و دەستگیرۆیی ئێوە دەرکردووە، لەوانە لێخۆشبوون لە وەرگرتنى باج لەو دوکانانەى بازاڕکە، کە بە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە بەڕێژەى لە 30% بۆ ساڵى 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، ئەوە جگە لە لێخۆشبوونى کرێى ساڵانە و ڕسووماتى خۆڵ و خاشاک.
دواتر وەزیرى ئەوقاف، دەستخۆشى لە پارێزگارى هەولێر و تیمى پارێزگا کرد، کە بەردەوام لە خەمى کاسبکارانى شارى هەولێر بوونە و هیواى خواست ئەوە ڕووداوانەى ڕوویاندا دواین ڕووداوبن و دووبارە نەبنەوە.
پاشان پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "هاوکاریی سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانی بەسەر زیانلێکەووتوانی بازاڕی لەنگە و بازاڕی شێخەڵڵا دابەش دەکرێت و هەر دووکاندارێکی زیانلێکەوتوو بە دوو ملیۆن دینار هاوکاریی دەکرێت، ئەگەر پشتیواینی سەرۆکوەزیران جەنابی مەسرور بارزانی نەبووایە، نەماندەتووانی هاوکاریی ئەو کاسبکارانە بکەین".
گوتیشى: "ئەرکی حکومەتە زەمینەی کار و کەسابەتی خەڵک بپارێزێت، هەر لە دەستگێڕێکەوە تاکو کۆمپانیایەکى گەورە، داوای دوکاندار و کاسبکاران ئەوەیە، ئەمنییەتی ئەو بازاڕانە بکەوێتە ئەستۆی حکومەت، لە هەولێر پێنج بازاڕی میللی ئەمنییەتی خراوەتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی بەرگریی شارستانیشەوە، بۆ بازاڕەکانی دیکەش ئەوە دەکرێت".
ڕاشیگەیاند: "بازاڕی لەنگە لە جاری یەکەمدا 66 دووکانی تێدا سووتان، لە ئاگری دووەمیشدا 48 دووکان سووتان، 17 دوکانیش لە بازاڕی شێخەڵڵا سووتان. بابەتی لێخۆشبوون لە باج و کارەبا و ئاو و خاشاک کە بازاڕی قەیسەریی گرتەوە، بازاڕی لەنگەو شێخەڵڵاش دەگرێتەوە".
سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەى بازاڕى قەیسەریش گوتى: "بە بڕیاری جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێم گوژمهی ( پێنج ملیار و سێسهد ملیۆن دینار ) بۆ نۆژنکردنهوهی بازاڕی قەیسەریی تەرخانکراوه و سەدا پەنجای نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە تەواو بووە، دوو کۆمپانیا کارەکان دەکەن، بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگەش 600 ملیۆن دینار تەرخانکرابوو بۆ نۆژەکردنەوەی بازاڕەکە.