مەلا ئۆمەر ... "بەگوژمەى (481 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەى دروستکردنى ئاوەڕۆ و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنى شەقام کراوە

مەلا ئۆمەر ...

مەلا ئۆمەر ...
"بەگوژمەى (481 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەى دروستکردنى ئاوەڕۆ و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنى شەقام کراوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەکەى بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و جوان ڕەفیق، قائیمقامی قەزایی بنەسڵاوە و مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحییەی کەسنەزان و بەڕێوبەری شارەوانی و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ناوچەکە و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پرۆژەى دروستکردنى ئاوەڕۆ و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنى چەند شەقامێکى لە کۆمەڵگاى مەلائۆمەری بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (481 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە.

پارێزگارى هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا، دواى ئەوەى لە نزیکە لە پێداویستى و کەم و کوڕیی و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانی کۆڵییەوە، دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد و جەختى لەوە کردەوە، پارێزگای هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ، هەموو هەوڵێکى خۆی خستۆتەگەڕ، هەروەها ویستى ئێمە بۆ گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان زۆر لەوە زیاترە.

لە بارەى پڕۆژەکەشەوە، پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و دانیشتوانی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر کرد و ڕایگەیاند: "لەژێر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرجەم پڕۆژەکان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکرێن، ئامانجانی ئێمە ئەوەیە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەێنین بە هەموو ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە".

جێگەى باسە، پرۆژەکە، پێکهاتووە لە دروستکردنى ئاوەڕۆ و قیرتاوکردن و کۆنکریتکردنى ( 18 ) شەقام بەڕووبەرى (13,350 مەتر دوجا) و کۆنکریتکردنى ( 4000 مەتر دووجا ) و یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکان و گرفتی شەقام و هاتووچۆیى هاوڵاتییان چارەسەر دەكات، هەروەها بە تەواوبوونى ئاسانكارییەكی زۆر پێشکەش بە دانیشتووانی گەڕەکەکانى کۆمەڵگاى مەلائۆمەر دەکات.