پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول، بەسەرکردایەتیی ڕابەری نەتەوەیی و نیشتمانیمان مستەفا بارزانیی نەمر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو تێکۆشەران و بەشداربووانی شۆڕشەکە و خەڵکی کوردستان دەکەین.
63 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، کە گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لە پێناو بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلەکەمان هەڵگیرسا و ئیرادە و بڕوا بەخۆبوونی بۆ گەلی كوردستان گەڕاندەوە و بوو بە قوتابخانەیەک بۆ ڕێكخستن و بیروبڕوا و پێشمەرگەبوونی لە ناخی خەباتگێڕ و تێكۆشەرانی كوردستان ئاوێتەی یەكتر كرد و گەلی کوردستان بە گشت چین و توێژەكانی و تێكڕای پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی لە سەرجەم ناوچە جیاجاكانی كوردستان بەشداریانکرد و نەیارانی ناچارکرد، دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییە ڕەواکانی گەلەکەمان بنێت و رێككهوتننامه مێژووییەکەی 11ى ئادارى 1970 واژۆبکات.
لە شەست و سێیەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سڵاو بۆ بارزانی نەمر، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، درود و سڵاو بۆ خەبات و ماندوویەتی شۆڕشگێڕان و پێشمەرگە و كادیرانی شۆڕشی ئەیلوول.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى ههولێر
11ـی ئەیلوولی 2024