بە ئامادەبوونى سەرۆک بارزانی، لە بناری چیای سەفین ئاهەنگى یادی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونى سەرۆک بارزانی، لە بناری چیای سەفین ئاهەنگى یادی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بەڕێوەچوو
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی سه‌رۆك مەسعود بارزانی و خانەوادەی سەربەرزیی شەهیدان و پیشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ئاهەنگى یادی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوولی لە بناری چیای سەفین بەڕێوەچوو، کە لەلاین مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمەرگە بە هاوبەشی پارێزگای هەولێر و دەزگای سەتەلایتی کوردستان ڕێکخرابوو.
له ئاهه‌نگەکەدا، ژماره‌یه‌ك لە گۆرانیبێژی ناوداری كوردستان به چركاندنی چه‌ندین گۆرانی پڕ له جۆشی نیشتیمان و گوزارشت له جوانی خاك و ئاووهه‌وای كوردستان مه‌ڕاسیمه‌كه‌یان قه‌شه‌نگتر كرد.
پاشان سه‌رۆك بارزانی لە وتارێك رایگه‌یاند: "ئیڕاده‌ی ئێمه له شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌رگیراوه و ئه‌گه‌ر ئیڕاده نه‌ما هیچ شتێك نامینێت، شۆڕشی ئه‌یلوول شۆڕشێكی چه‌كداری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی بوو و دۆزی كوردی به جیهان ناساند.
سەرۆك بارزانی، هیواشی خواست هه‌موو گه‌لی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و رووحییه‌ته‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول.