هەولێر .. ڕێزلێنان بۆ کۆمەڵێک مامۆستایانی شۆڕشی ئەیلوول بەڕێوەچوو
هەولێر ..
ڕێزلێنان بۆ کۆمەڵێک مامۆستایانی شۆڕشی ئەیلوول بەڕێوەچوو
ئەمشەو چوارشەممە 11ـى ئەیلوولى 2024، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ی پارتی و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مهزنی ئەیلوول، ڕێورەسمى ڕێزلێنان بۆ کۆمەڵێک مامۆستایانی شۆڕشی ئەیلوول بەڕێوەچوو، کە لەلاین دەستەی گشتیی کۆمەڵەی مامۆستایانی مەزنی ئەیلوول ڕێکخرابوو.