هەولێر ... لە ڕۆژى ئاڵا، گەورەترین ئاڵاى کوردستان بەرزرکایەوە

هەولێر ... لە ڕۆژى ئاڵا، گەورەترین ئاڵاى کوردستان بەرزرکایەوە

هەولێر ...
لە ڕۆژى ئاڵا، گەورەترین ئاڵاى کوردستان بەرزرکایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.12.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەردەم پارێزگاى هەولێر، پیشوازیى لەو کۆمەڵە لاو و گەنجە خۆبەخشە کرد، کە بەبۆنەى ڕۆژى ئاڵاى کوردستان، بۆ رێز گرتن لە ئاڵاى کوردستان، ئاڵایەکیان بە درێژیی 100 مەتر و پانى 14 مەتر دروستکردبوو و لە نێو سەنتەرى شار ڕێورەسمێکى شایستەیان ئەنجامدا.