لە نەخۆشخانەى ئافرەتان و له دایک .. دواى فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەى هۆڵى لە دایک بوون و بەشى چاودێرى کرایەوە

لە نەخۆشخانەى ئافرەتان و له دایک .. دواى فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەى هۆڵى لە دایک بوون و بەشى چاودێرى کرایەوە

لە نەخۆشخانەى ئافرەتان و له دایک ..
دواى فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەى هۆڵى لە دایک بوون و بەشى چاودێرى کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.2.27، بە ئامادەبوونى د.پشتیوان سادق، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى پارتى و د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندى و د.دلۆڤان محمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و نوێنەرى ڕێکخراوى WHO و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و بەرێوەبەر و پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، لەڕێورەسمێکدا بە ئامانجی گوونجاندنی ژینگەیەکی تەندورست و گەیاندنی نەخۆشخانەکە بۆ بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستی دایک و کۆرپە و خێزانەکان دواى فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەى هۆڵى لە دایک بوون و بەشى چاودێرى لە نەخۆشخانەى ئافرەتان و له دایک بوونی فێرکاری هەولێر کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، ڕۆڵى بەڕێوەبەر و کارمەندانى نەخۆشخانەکەى لە خزمەتکردنى هاوڵاتییان بەرز نرخاند و سوپاسى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى WHO کرد کە ئەرکى نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنى بەشەکەى لە پێناو باشترکردنی کەرتی گشتی تەندروستی لە هەولێر گرتۆتە ئەستۆ و هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر بووە، ئاماژەى بەوەشدا کە لەم نەخۆشخانەیە سەرەڕاى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بە هاولاتییان، نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنى ئەو بەشەش لە نەخۆشخانەکە، دەبێتە بەشێکى دیکەى گرنگ و کاریگەرە لە هاوکارى و چارەسەرکردنى دایکان.

جێگەى باسە، ئەم پرۆژەیە بە دەسپێشخەری دووەم پرۆژە دادەندرێت کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهان WHO لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایک بوونی فێرکاری هەولێر کە لەسەر رووبەری (1910 مەتر دووجا) بە گووژمەی ( 785000$ ) جێبەجێکراوە و پێکهاتووە لە نۆژەنکردنەوەیەکی گشتیی بۆ سێییەکەی تەندروستی و زیادکردنی 546 مەتردووجا، ئەویش یەکەی چاودێری دووگیانی مەترسیدار و یەکەی لە دایکبوونی سروشتی و یەکەی چاودێری دووای لەدایکبوونە، ئەو جگە لەدروستکردنى پێشوازیی نەخۆش و ژووری پزیشک و پەرستار و ژووری گۆرینی جلوبەرگ بۆ ئافرەتان و پیاوان و دەست شۆر بۆ نەخۆش و فەرمانبەران بە جیا لە خۆ دەگریت و بەیەک بەستنەوەی سەردەمیانە.