ناحییەی هەریر بەفەرمی دەکرێت بە قەزا

ناحییەی هەریر بەفەرمی دەکرێت بە قەزا

ناحییەی هەریر بەفەرمی دەکرێت بە قەزا

لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو خزمەتکردنى زیاتر هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کار و بارە ئیداریی و کارگڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگاکان، دوابەدوای بڕیاری زیادکردنی قەزاکانی "پیرمام، عەنکاوە، قوشتەپە" لەسنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا سنووری هەردوو ناحییەى هەریر و باسرمەش بکرێت بە قەزا و لەم نزیکانەش ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان دەست پێدەکات.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.7.19