واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی دەستەخوشکی نێوان عەنکاوا و شاری ستێرلینگ هایتسی ئەمەریکا

واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی دەستەخوشکی نێوان عەنکاوا و شاری ستێرلینگ هایتسی ئەمەریکا

واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی دەستەخوشکی نێوان عەنکاوا و شاری ستێرلینگ هایتسی ئەمەریکا

ڕۆژی هەینی 2024.9.13، بەپشتگیری و پاڵپشتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن و رامی نوری عودیش، قائیمقامی قەزایی عەنکاوا و مایەری شاری ستێرلینگ هایتسی ئەمەریکا و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئەوشارە، ڕێککەوتنامەی دەستەخوشکی نێوان قەزایی عەنکاوا و شاری ستێرلینگ هایتسی لە ویلایەتی میشیگنی ئەمریکا واژۆ کرا.

جێگەی باسە، واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا، گرنگیەکی زۆری دەبێت لە سێکتەرەکانی مەشق و ڕاهێنان بە فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە و ئاڵوگۆرکردنی قوتابیان لە زانکۆکانی نێوان هەردوو لا بۆ پێگەیاندنی سەرکردەی لێهاتوو و چەندین سوودی دیکە بۆ بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگە.