قیڕتاوکردنی رێگای سەرەکی (مامەجەلکە - فریز)
قیڕتاوکردنی رێگای سەرەکی (مامەجەلکە - فریز)
لە چوارچێوەی پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان و باشترکردنی شەقامەکان لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاوڵاتییان، دەستکرا بە قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەکی ( مامەجەلکە - فریز )، کە ڕێگایەکی گرنگ و ستراتیژیی بازرگانی و گەشتیارییە و دەکەوێتە سنووری قەزایی شەقلاوە و شارەکانی هەولێر و دهۆک و سۆران بۆ سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
کارەکانی پڕۆژەکە، کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاو بانی هەولێر جێبەجێدەکرێت بریتیە لە:-
- هەڵکەندنی قیری کۆن.
- چاککردنەوەی چینی سەبگرێد.
- فەرشکردنی تێکەڵە و تێکەڵەی بەردی شکاو.
- قیڕتاوکردن بە چینی ستابلایزەر.