لە هەولێر.. کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کادیری کوتلەی وزاریی پارتی بەرێوەچوو

لە هەولێر..  کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کادیری کوتلەی وزاریی پارتی بەرێوەچوو

لە هەولێر..
کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کادیری کوتلەی وزاریی پارتی بەرێوەچوو

رۆژی شەممە 2024.9.14، بەسەرپەرشتی د. پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم و چیا هەرکی، یاریدەدری بەرپرسی مەکتەب و بڵند ئیسماعیڵ، بەرپرسی لقی دووی پارتی، کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کادیری کوتلەی وزاریی پارتی لە هەولێر بەرێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی بە تێروتەسەلی باسی لە مێژووی پڕ لە خەبات و سەروەری پارتی کرد، کە هەمیشە سەرقافڵەی سەرجەم بڕیارە چارەنووسازەکانی کوردستان بووە، لە هەڵگیرساندنی شۆڕشەکان دژی زوڵم و ستەم تاوەکو دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ کە خاوەن قەوارەیەکی دەستووری سەربەخۆین، بۆیە بەهێزی پارتی، زامنی کوردستانێکی پارێزراو و بەهێزە.

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، ئاماژەی بەوەکرد، کە ئامانج و فکر و ئایدۆلۆژیای پارتی ئەوەیە خزمەت بە هاووڵاتیانی خۆشەویست و سەرجەم ئاین و مەزهەب و پێکهاتە جیاوازەکان بکات، بۆیە هەمیشە گرنگی بە یەکڕیزی و لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاوەدانی و ئارامی و خۆشگوزەرانی دەدات.

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، بە ووردی باسی لە کار و بەرنامەی گرنگ و پڕ بایەخ و ستراتیژی کابینەی نۆیەم کرد، کە لەسەرەتایی دەستبەکاربوون تاوەکو ئەمڕۆ لە سەرجەم سێکتەرکان توانیویەتی خزمەتیکی زۆر بە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکات.

لە کۆتایشدا رایگەیاند یەکێک لە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیانن، بۆیە پێویستە هەموومان خزمەتی خەڵک بکەن و لە کاروباری ڕۆژانە کارئاسانی و هاوکار و هەماهەنگیان بن.