پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی ( محمد ) ﷺ
بهبۆنهی یادی له دایكبوونی پێغهمبهری مهزن، فەخری کائینات، پێشەوای مرۆڤایەتی، سەروەرمان، حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، پیرۆزبایی لە موسڵمانانى جیهان و کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەکەین.
لهم یادە بەرز و پیرۆز و پڕشکۆیەدا، لە خودای گەورە داواكارین دهرگای خێر و بهرهكهت به ڕووی هەموو لایەک بكاتهوه و گەلى کوردستان و مرۆڤایەتى لە هەموو ناخۆشى و نەهامەتییەک بپارێزێ.
ئومێد دەکەین ئهو یادە پیرۆزە ببێتە ماییەى پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان و قووڵتربوونەوەى گیانی لێبوردهیی و دادپەروەری و یەکسانى لە کوردستان و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بکێشێت بەسەر جیهان و ناوچەكەدا.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.9.15