بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوە چوو
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.15، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی ئاینی ئیسلام لە پێکهاتە جیاوازەکان، پیاوانی ئایینی کریستیان و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکە، لەهەولێر دووەمین فێستیڤاڵی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، پێشەوای مرۆڤایەتی "محمد" (د.خ) کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکی فیستیڤاڵەکەدا، د.پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە مێژووی ئاهەنگێڕانی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر کرد کە ڕیشەکەی بۆ سەردەمی سوڵتان موزەفەرەدین دەگەڕێتەوە و تاوەکوو ئێستا ساڵانە لە هەولێر ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت.
گوتیشی: ساڵ دوای ساڵ مرۆڤ شانازی بە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر دەکات، بەتایبەت ئەوەی خەڵکی هەولێر دەیکەن، هاووڵاتییان لەسەر ڕێبازی پێغەمبەر ئەو یادە دەکەنەوە، فەرموودەکان و ئاکار و ڕەفتارەکانی پێغەمبەر فێرمان دەکات ئێمە چۆن خزمەتی مرۆڤایەتی بکەین و یەکتر قبووڵ بکەین.
پاشان، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا چەند سروودێکی ئایینی بەوبۆنەیەوە پێشکەش کرا.