هەولێر ... بە بۆنەى یادى لە دایكبوونی پێغەمبەر (د.خ)، چاندنی ( 200) داری ئەلبيزيا

هەولێر ... بە بۆنەى یادى لە دایكبوونی پێغەمبەر (د.خ)، چاندنی ( 200) داری ئەلبيزيا

هەولێر ...
بە بۆنەى یادى لە دایكبوونی پێغەمبەر (د.خ)، چاندنی ( 200) داری ئەلبيزيا

بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، پێشەوای مرۆڤایەتی "محمد" (د.خ)، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.9.15، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارک و باخچەکانی هەولێر و مامۆستای ئاینى گەڕەک و هاوڵاتییان، لە ڕێورەسمێکدا، لە گەڕەکی ماردین نزیک شەقامی خێراى 120 مەترى دەستکرا بە چاندنی ( 200) داری ئەلبيزيا.

پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکانی هەولێر بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێورەسمە، ئاماژەى بەوەدا، هەوڵەکان لە پێناو زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لە شارى هەولێر بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەى ڕابردوودا بەردەوام هەڵمەتى لەم شێوەیە لە شوێنە گشتییەکان و گەڕەکانى شارى هەولێر و دوورگەی ناوەندی شەقامەکانی شار ئەنجامدراوە.

جەختیشی لەوەکردەوە، ئەنجامدانى ئەو هەڵمەتانە بەتەنها ئەرکى حکومەت نییە و پێویستە هاوڵاتییانیش هاوکاربن.

جێگەى باسە، پاراستن و بەرزکردنەوە و گه‌شه‌پێدانی رێژه‌ی سه‌وزایى، جگه‌ له‌وەی جوانكاری بە ناو شار و شارۆچكه‌كان دەبەخشێت، كاریگه‌ری زۆریشی هەیە له‌ سه‌ر ته‌ندروستیى هاوڵاتییان، لەو پێناوەشدا، پارێزگارى هەولێر بەبەردەوام لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵمەتى بەردەوامی دار چاندن، بە ئامانجی بەرزکردنەوەى ڕێژەى سەوزایی لە شار و شارۆچکەکانى سنوورى پارێزگای هەولێر بۆ سەر ڕێژەى ستانداردى جیهانى.