هەولێر.. کۆبونەوەی کادیرانی کوتلەی وەزاریی پارتی
هەولێر..
کۆبونەوەی کادیرانی کوتلەی وەزاریی پارتی
یەکشەممە 2024.9.15، بەسەرپەرشتی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی لقی2، لە هۆڵی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، کۆبونەوەی کادیرانی کوتلەی وەزاریی پارتی لە هەولێر بەرێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر خەسڵەت و تایبەتمەندیە نەگۆڕەکانی پارتی لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و بەها پیرۆزەکانی وڵات، هەروەها جەخت لە بەرنامە و پلانی و ستراتیژیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و
کار و خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانی کرایەوە.