لە چوارچێوەی ڕێنمایی ڕێگەپێدان بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى، تائێستا زیاتر لە (5 هەزار و 500 ) هاوڵاتى سوودمەند بوونە
لە چوارچێوەی ڕێنمایی ڕێگەپێدان بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى، تائێستا زیاتر لە (5 هەزار و 500 ) هاوڵاتى سوودمەند بوونە
دوا بە دواى فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئهمڕۆ چوارشەممە 2024.9.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى برزۆ زیاد، بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا (100) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی وەک قۆناغى سێیەمى ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە لیژنەى پارێزگا کە بە شەو و ڕۆژ کاردەکەن بۆ ڕاییکردنى مامەڵەى خاوەن زەوییە سندووقیەکان، سوپاسى جەنابى سەرۆکوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانى کرد و پیرۆزبایشی لە خاوەن زەوییەکان کرد و ڕایگەیاند: " ئەوەى ئەمڕۆ ڕادەستى ئێوە دەکرێت، دیارى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بۆ ئێوە، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان ". ئومێدیشى خواست لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانیان بکەن و ببن بە خاوەنى خانووى خۆیان.
جێگەى باسە، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكومهتی ههرێمى کوردستان وهك كارئاسانی بۆ هاوڵاتییانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون بڕیارى تەملیککردن و ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لەسەر ئەرزى سندووقى دراوە، دواى یەکلایی بوونەوەى مامەڵەی خاوەنەکانیان لە وردبینى و بەدواداچوون، بەپێى ئەو مەرجانەى دەستنیشانکراوە ڕێگەپێدانیان پێدەدرێت و دەتوانن خانووى لەسەر ئەرزەکە دروستبکەن، لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانى ڕێگەپێدان بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنشى تائێستا زیاتر لە ( 5 هەزار و 500 ) هاوڵاتى سوودمەند بوونە . ئەو پرۆسەیەش دەبوو لە 2024.9.1، کۆتایی پێ بێت، بەڵام لە پێناو زەمینە خۆشکردن بۆ ئەو کەسانەی کە هێشتا دەستیان بە مامەڵەکانیان نەکردووە، تاوەکو 1-12-2024 درێژ کرایەوە.