هەولێر... نمایشکردنی فلمێکی سینەمایی ڕوسی منداڵان
هەولێر...
نمایشکردنی فلمێکی سینەمایی ڕوسی منداڵان
ئەمشەو چوارشەممە 2024.9.18، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ماکسیم ڕووبین، کونسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەند و هونەردۆستان، بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر لە دەسپێکی وەرزی پایزی خۆیدا و لە چوارچێوەی هەفتە فلمی سینەما و جەماوەر، لە ئیمپایر سینەما، فلمی سینەمایی منداڵانی ڕوسی "چێبووراشکا" لە دەرهێنانی "دیمتری دیاچێنکۆ" نمایش کرد.