لە هەولێر ... یەکەمین کۆنفراسی زانستی منداڵ پارێزی لە کوردستان ئەنجامدرا
لە هەولێر ...
یەکەمین کۆنفراسی زانستی منداڵ پارێزی لە کوردستان ئەنجامدرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.9.19، بە ئامادەبوونی کوێستان محمد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کەمال مەسلیم، وەزیرانی پیشەسازیی و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و عەبدوڵڵا حاجى محمود، وەزیرى شەهیدان و ژمارەیەکی تر لە پەرلەمانتار و کونسڵ و نێردەى وڵاتان و بریکارانى وەزارەت و بەڕێوەبەرانى گشتیى و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عێراق، ئەنجومەنی باڵای پاراستنی مافی منداڵ لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە هاوكاری رێكخراوی (یونیسێف) و رێکخراوی (Children the Save) و رێکخراوی (International Labour Organization) و رێکخراوی (منداڵ پاریزی کوردستان)، یەکەمین کۆنفراسی زانستی منداڵ پارێزی لە کوردستان لە ژێر ناونیشانی "پاراستنی منداڵ ئەرکی هەموو لایەکمانە لە ئێستا و داهاتوو" ئەنجامدرا.
لە کۆنفرانسەکەدا، دوای پێشکەشکردنی چەند وتارێک، چەندین پانێڵ لە بارەی پاراستنی منداڵ و ڕەوشی منداڵان و پاڵپشتی دەروونی و تەندروستی و پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست لە لایەن پسپۆر و شارەزایان پێشکەش کرا.