ئەوڕۆ ئێوارێ لە ماڵی شەھید فەڕەنسۆ دەبین
ئەوڕۆ ئێوارێ لە ماڵی شەھید فەڕەنسۆ دەبین
ئێوارەی ئەوڕۆ یانەکەمان ھەولێر ، لە یەکەم یاری لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕووبەڕووی یانەی دیالە دەبێتەوە.
با ھەموومان بەیەکەوە بۆ خولی ئەمساڵ لێرەوە بڕیاری ھەمیشە سەرکەوتنی ھەولێر بدەین، یاریزان و دەستەی کارگێڕی و ھاندەرە خۆشەویستەکان و ڕاھێنەرو ھەموومان بەیەکەوەو لە پێناو ناوی پیرۆزی ھەولێر ، بە مۆڕاڵ و ورەی بەرزەوە لەیەکەم یاری تا یاری کۆتایی بڕیاری سەرکەوتنی ھەولێرمان بدەین.
بە پشتیوانی خوای گەورەو ھاوکاری ھەمووان، ھەولێر ھەرسەرکەوتوو دەبێ.
ئێوارەی چاوڕوانین جارێکیتر ھەولێرە ھەولێرە، ببێتە وێردای سەرزمانمان و سەرکەوتنی ھەولێری ھەمووان ببێتە خۆشی ھەمیشەیمان.
جاوەڕوانی دیدارتانین لە کاتژمێر پێنجی ئێوارێ....
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری ھەولێر