هیران.. بە گوژمەی نزیکەی ( 500 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا، دەستکرا بە دروستکردن و قیڕتاوکردنی ڕێگای باخچەکان

هیران..  بە گوژمەی نزیکەی ( 500 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا، دەستکرا بە دروستکردن و قیڕتاوکردنی ڕێگای باخچەکان

هیران..
بە گوژمەی نزیکەی ( 500 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا، دەستکرا بە دروستکردن و قیڕتاوکردنی ڕێگای باخچەکان

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو شوێنانەی، کە کەمترین خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، بە گوژمەی نزیکەی ( 500 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە دروستکردن و قیڕتاوکردنی ڕێگای ناو باخچانی سنووری ناحییەی هیران سەر بە قەزایی شەقڵاوە.