قۆناغ بە قۆناغ هاوکارییەکان بۆ ئاوارەکان کەمی کردووە، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی قورس‌تر كردووه
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 24.9.2024 هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له ره‌مزی ئه‌لجه‌مه‌ل نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویج له عه‌ممان بۆ كاروباری مرۆیی كرد .
له‌و دیداره‌دا كه ناز جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ( EGCC) له پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌یی بوو، سه‌ره‌تا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ناوی پارێزگای هه‌ولێره‌وه به‌خێرهێنانی شاندی میوانی كرد‌و، سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه و ئه‌و تێبینی و تێڕوانینانه‌ی كرد كه له‌سه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ره‌مزی ئه‌لجه‌مه‌ل نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویج له عه‌ممان، سوپاسی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ئه‌و دیداره‌ی كرد‌و باسی له سروشتی كاره مرۆییه‌كانی خۆیان كرد‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ جێگری پارێزگای هه‌ولێر روونكرده‌وه، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر پرسی كۆچ و كۆچی نایاسایی كرده‌وه.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، به‌تێروته‌سه‌لی باسی له سروشتی ئه‌و ئه‌ركانه كرد كه له پارێزگای هه‌ولێر ده‌رباره‌ی هۆشیاری كۆچی نایاسایی گیراونه‌ته به‌رو ئاماژه‌ی به‌كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌و پرسه كرد. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه‌وا حکوومەتی ناوه‌ند دوای بریاری داخستنی ئه‌و كه‌مپانه‌و ناردنەوەی ئاورەکان بە زۆرەملێی، ئێستا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هیچ کۆمەک و هاوکارییەک بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
گوتیشی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری پێداویستییەکان لە ڕێگەی په‌یوه‌ندییه‌كانی دامەزراوە خێرخوازیه‌كانی ناو هه‌رێم بۆ ئاوارەکانی کەمپەکان دابین دەکات، بەشێکی دیکەش لە پێداوستییەکان لەلایەن ڕێکخراوە نێودوڵەتییەکانەوە دابین دەکرێت. به‌گشتی قۆناغ بە قۆناغ هاوکارییەکان بۆ ئاوارەکان کەمی کردووە، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی قورس‌تر كردووه. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و گفتوگۆی به‌رده‌وام كرده‌وه.