پڕۆژەی دروست کردنی ئاوەڕۆی گوندی ئیسپانی2
لە چوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانی لە سنوورى پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتی تیمهكانى بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر، دهستكراوه به پڕۆژەی دروست کردنی ئاوەڕۆی گوندی ئیسپانی2.
پڕۆژەکە بریتیە لە ( تۆڕی ئاوەڕۆی ئاوی باران بە دڕێژیەکەی 8,491 مەتر، بە بۆڕی کۆنکریتی و بۆڕی پلاستیکی بەتیرە و قەبارەی جیاواز لە 40 سم تاوەکو 120سم تیایدا بەکار دێت) ( تۆڕی ئاوەڕۆیی ئاوی قوڕس بە درێژی 15,690مەتر لە جۆری بۆڕی HDPE بەتیرە قەبارەی جیاواز کە لە 200ملیم دەست پێ دەکات تاکو 600 ملیم و یەکەی چارەسەری ئاوی قوڕس بە توانای چارەسەری 1200m3/day)