قوشتەپە.. بە گوژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار دینار) سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە قەزاکە جێبەجێ كرا
بە گوژمەی ( 1 ملیار و 413 ملیۆن دینار ) سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لە كۆمەڵگەی كاوەى سەربە قەزایی قوشتەپەى سنوورى پارێزگاى هەولێر جێبەجێ كران، کە بریتین لە:-
- دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ، بە گوژمەی ( 414 ملیۆن دینار ).
- دانانی کێربستۆن، بە گوژمەی (292 ملیۆن و 100 هەزار دینار).
- قیرتاوکردن بە گوژمەی ( 770 ملیۆن و 585 هەزار دینار ).