بنەسڵاوە ... دروستکردنى شەقامێکی 15مەتری لە شوقەکانی ئاوێنەی شار
لە بەردەوامى کارە خزمەتگوزارییەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەى ( 62 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگا، دەستکرا بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی شەقامێکی 15 مەتری، بە ڕووبەری (3000م2) و تێکەڵەڕێژکردن بە ڕووبەری (3000م2) و فەرشکردنی چەگلی شکاو بە ڕووبەری (2400م2) و قیڕتاوکردنی بە ڕووبەری(2400م2) قەنتەرە (ئاوبەری دووچاوە)بەدرێژی (25م) لەلایەن تیمەکانى شارەوانی بنەسڵاوە.