گەڕەکى ئەنفالان ... لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بە گوژمەى زیاتر لە ( 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزاریی بۆ گەڕەکە کە
گەڕەکى ئەنفالان ...
لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بە گوژمەى زیاتر لە ( 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزاریی بۆ گەڕەکە کە
لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى کەس و کارى ئەنفالانکراوان، ڕەزامەندى درا بە گوژمەى ( 2 ملیار و 635 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، دەست بکرێت بە پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و ئاوەڕۆ و دانانى تۆڕى کارەبا و ئاو و لێدانى بیر و دابینکردنى پیداویستى دیکەى گەڕەکى ئەنفالان لە سنوورى ناحییەى بەحرکە.
پڕۆژەکە بریتیە لە:-
1 - دروستکردنى شەقام و ئاوەڕۆ بە گوژمەى ( 2 ملیار و 150 ملیۆن دینار )
2- دانانى تۆڕى کارەبا و پێداویستى بە گوژمەى ( 350 ملیۆن دینار )
3- دانانى تۆڕى ئاوى خواردنەوە و لێدانى بیر بە گوژمەى ( 120 ملیۆن دینار )