هەولێر … بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى موزیک، فیستیڤاڵێکى گۆرانى و موزیک سازکرا

هەولێر … بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى موزیک، فیستیڤاڵێکى گۆرانى و موزیک سازکرا


رۆژی سێشەممە 2024.10.1، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاوو لە هونەرمەند و هونەردۆست و ڕۆشنبیران، لە پارکى شەهید سامى عەبدولڕەحمان، تۆڕى میدیاى کوردستان بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى موزیک فیستڤاڵێکى موزیک و گۆرانى سازکرد.

فیستڤاڵەکە، به‌ به‌شداری چەندین گروپی هونەری و هونەرمەندان بە گۆرانی و موزیكی جیهانی و کوردی ڕازێندرایەوە، لەوتارێکدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە تۆڕی میدیای کوردستان و سەرپەرشتیاران و هونەرمەندانی بەشداربووی فیستڤاڵ، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی موزیکی لە سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی کرد و ئومێدى خواست ڕەوتی موزیک و هونەری کوردی کە بەرەوپێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینیووە لە هەولێری پایتەخت، زیاتر پەرەی پێبدرێت.