هەولێر .... باڵەخانەى نوێى کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.10.2، بە ئامادەبوونى د.پشتیوان سادق، نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و د.عەبدوڵڵا مەلا وەیس، سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلام و د.کامەران یونس، سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و ڕاگر و مامۆستیانى زانکۆ و قوتابیان، باڵەخانەى نوێى کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سەڵاحەدین کرایەوە.
پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوەى باڵەخانەکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پیرۆزبایی لە ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیانى کۆلێژى ناوبراو کرد و ئامادەیى هەموو پاڵپشتى و هاوکارییەکى نیشاندا بۆ پێداویستى و سەرخستنى ئەرک و کارەکانیان.
جێگەى باسە، باڵەخانەى نوێى کۆلێژى زانستە سیاسیەکان، بەکوژمەى ( 4 ملیۆن و 556 هەزار و 530 دۆلار) لە سەر بودجەى کۆمەڵەى بە هانەوەچوونى کوێتى بە هەماهەنگى دەزگاى خێرخوازى بارزانى دروستکراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ئەندازە و پڕۆژەکانى زانکۆى سەڵاحەدین بە شێوەیەکى مۆدێرن و سەردەمیانە نەخشەکەى داڕێژراوە.