لە هەولێر ... دەست بە قیڕتاوكردنی شەقامی 60 مەتری گەڕەكی فەرمانبەران كرا، بە گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار

لە هەولێر ... دەست بە قیڕتاوكردنی شەقامی 60 مەتری گەڕەكی فەرمانبەران كرا، بە گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار

بە گوژمەی ( 1 ملیار و 237 ملیۆن و 350 هەزار دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەست بە قیڕتاوکردنی شەقامى 60 مه‌ترى گەڕەکی فەرمانبەران بە درێژی 2400 مەتر دووجا و بە بڕی 72 هەزار مه‌تر دووجا قیڕتاوکردن کرا و لەو نزیکانە پڕۆژەکە بەکۆتا دێت و بەڕووی هاتووچۆی هاوڵاتییان دەکرێتەوە.
شەقامى 60 مەتری گەڕەکی فەرمانبەران، یەکێکە لە شەقامە گرنگەکانی شاری هەولێر و هەردوو شەقامی سەرەکیى 120 مەتریى خێرا و شەقامی کەندی کۆرنیش بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بە تەواوبوونى ئاسانکارییەکى زۆر پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکات.