شەقڵاوە.... کۆنکریتکردنی ڕێگایی گەڕەکی ئاشتی نوێ
شەقڵاوە....
کۆنکریتکردنی ڕێگایی گەڕەکی ئاشتی نوێ
لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخستنەوەى شەقامە گشتییەکان و چارەسەرکردنى گرفتی هاتووچۆیى هاوڵاتییان، دەستکرا بە کۆنکریتکردنی ڕێگایی گەڕەکی ئاشتی نوێ لە ناوەندى قەزایی شەقڵاوە، لەلایەن تیمەکانى شارەوانى قەزاکە.