لە هەولێر.. کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو

لە هەولێر..
کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە 2025.1.25، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕان و شارەزایان، کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتی بەریتانیا و هۆکار و چارەسەرەیەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن پلاتفۆرمی مافی مرۆڤی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا ڕێکخرابوو.

لە کۆنفرانسەکەدا، چەندین بابەتی پەیوەست بە کۆچی نایاسایی و ئەو هەنگاوانەی پێویستە کاریان لە سەربکرێت خرایە ڕوو و کۆچی نایاسایی و ده‌ره‌نجامه‌كان و هۆکار و پاڵنەرانەکانی خرایە بەرباس و گفتووگۆ، لەوبارەیەشەوە چه‌ندین پێشنیار و ڕێگاچاره‌ دیاریکرا.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیاران، ئومێدی خواست لە هێنانەدی ئامانجەکانی کۆنفرانس سەرکەوتووبن.